تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 19:29 Asia/Tehran
  • ئانڕوا: سوپای ئیسراییل شوێنی واکسیناسیۆنی منداڵانی غەززەی بۆردومان کرد

سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئانڕوا) وتی: خوێندنگەیەک کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن سوپای ئیسراییلەوە بۆدرومان کرا، بڕیار بوو ئەمڕۆ تێیدا منداڵان غەززە دەرزیی دژ بە ڤایرۆسی ئیفلیجییان بۆ بکوترێ و واکسینە بکرێن.

"فیلیپ لازارینی" سەرۆکی ئانڕوا ڕایگەیاند: سوپای ئیسراییل دیسان یەکێکیتر لە خوێندنگەکانی سەر بە ناوەندی ئانڕوای بۆردومان کرد کە بنەماڵە ئاوارەکان لە ئەنوسەیرات هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی تێدا نیشتەجێ کرابوو. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم خوێندنگەیە بڕیار بوو وەک شوێنی واکیسنەکردنی منداڵان دژ بە ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵ کەڵکی لێ وەربگیردرێ، وتیشی: بۆردومان کردنی ئەم شوێنە بووە هۆی کوژرانی ٢٠ کەس و ئێمە ناچار بووین پرۆسەی کوتان لەوێ ڕاگرین.

سەرۆکی ئانڕوا وتیشی: هەروەها هێرشی ئاسمانیی ئیسراییل بۆ سەر حەوش و حەساری نەخۆشخانەی شوهەدای ئەلئەقسا، خێوەتی ئاوارەکانی لە کاتێکدا ئاور تێبەردا کە لە خەودا بوون و شەوێکی پڕمۆتەکەی دیکەیان بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە خوڵقاند. لازارینی وتیشی: غەززە دۆزەقێکی بێ کۆتاییە کە نابێ ببێ بە شتێکی ئاسایی و مرۆڤایەتییە کە دەبێ لەوێدا سەرکەوێ. 

سەرپەیڤ