زەربەی گوردانەکانی قەسام لە سوپای تیرۆر
گوردانەکانی قەسام گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە نیشان دەدات تانکێکی هێزی سەربازیی زایۆنی لە مۆدێلی "ئەشزارت"ـیان لە ڕۆژهەڵاتی جەبالیا بە گوللەی یاسینی ١٠٥ پێکاوە.
گوردانەکانی ئەلقەسام هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە خولی تازەی هێرشەکانی بۆ سەر میحوەر و هەروەها بەرە جۆراوجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی زەبری قورسی لە سوپای تیرۆر داوە. گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا هەروەها ڕاگەیاندووە کە زرێپۆشێکی سەربازهەڵگری سوپای ڕژێمی زایۆنی بە ڕۆکێت پێکاوە.
ئەم هەڵمەتە لە ڕۆژاوای ئەوردووگای جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە ئەنجام درا. قەسام هەروەها ڕایگەیاندووە کە خەباتکارانی، تانێکی مێرکاوای سوپای ڕژێمی زایۆنیان لە ڕۆژاوای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەزە بە دوو بۆمب بە هێزێکی تەقینەوەیی یەکجار زۆر پێکاوە.