قات و قڕی لە باکووری کەرتی غەززە
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا _ مەدیتەرانە جەختی کرد؛ جیهان لەهەمبەر ئەو قەیرانی برسێتیەی کە ڕژێمی زایۆنی لە غەززە وەڕێیخستووە، دەبێ هەست بە بەرپرسیارەتی بکات.
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا _ مەدیتەرانە ڕایگەیاند: بەهۆی سووربوونی ئیسراییل لە سەر دەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێکی جەنگی، زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە کە ئەم ڕژێمە پێشی گرتووە بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە دەستی سەدان هەزار دانیشتووی گەمارۆدراوی باکووری غەززە کە مەترسیی پڕ تووند و تیژیترین کۆمەڵکوژیان لەسەرە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەیان هەزار فەلەستینی لەوان دەیان نەخۆش لە سێ نەخۆشخانەی باکووری کەرتی غەززە لە مەترسیی مردندان لەبەر برسێتی یان دواهاتە جەستەییە هەمیشەییەکانی سەرچاوەگرتووە لە گەمارۆ نایاساییەکەی ئیسراییل. ئەم ناوەندە جەختیشی کرد: ئێمە وشدار دەدەین کە قەیرانی برسێتی لە غەززە بە پێی پێشبینییەکان خەریکە دەگاتە خاڵێکی بێ گەڕانەوە و خوازیاری ڕاگەیەندرانی فەرمیی ڕوودانی قات و قڕی و برسێتی لە باکووری کەرتی غەززەین.