کانونی یه‌که‌م 02, 2024 07:40 Asia/Tehran
  • ٤٢٣مین ڕۆژی شەڕی غەززە؛ کوشت وبڕی بێ وەستان وگەشبینی ئەمریکا لەبارەی دەس ڕاگەیشتن بە ئاگربڕ

شەڕی بەرەکوژی غەززە لە حاڵێکدا ئەمڕۆدوشەممە چووەتە ناو٤٢٣مین ڕۆژی خۆی کە ڕژێمی زایۆنی سەرباری دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی سزا لەبارەی ئەنجام دانی جەنایەت وتاوانی جەنگی لە دژی فەلەستینیەکان، هەروا درێژە ئەدات بە ناکارامە هیشتنی هەرجۆرە دەسپێشخەری بۆ وەستاندن وڕاگرتنی جەنات لە کەرتی غەززە کە زیاتر لە ١٤٠ هەزارشەهید وبرینداروزیاتر لە دە هەزاربێسەروشوێنی لێکەوتەوە، وهەروەها بووە هۆی کاولکاری بەربڵاووقات وقڕی کە مردنی دەیان هەزارمنداڵ وبەساڵاچوویشی لێکەوتەوە .

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ،حسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عودوان لە باکووری کەرتی غەززە دوێنێ یەکشەممە وتی: تەرمی نزیک بە ٢٠٠ شەهیدی فەلەستینی هەروا لە ژێرداروپەردۆی ماڵە وێران بووەکان بەهۆی پەلامارە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززەدایە. جیک سالیوان ، ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە دوای ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای لوبنان ، هەل ودەرفەتێکی باش بۆ دەسڕاگەیشتن بە پێشکەوتن لە کۆتایی دان بە شەڕی غەززە لەئارادایە. ئاسۆشیتێد پرێس بە گیڕانەوە لە سالیوان بە سی ئین ئینی وت: ئەگەریی هەیە لەئەنجامی ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵا ، لەکۆتایی دان بە شەڕی غەززە پێشکەوین .

 

 

 

سەرپەیڤ