حەماس : داگیرکارانمان ناچار بە ڕاگرتنی دەسدرێژکاری کرد
بزوتنەوەی حەماس جەختی کرد دوژمنی زایونی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکستی هێنا و ناچار بە ڕاگرتنی دەسدرێژکاری بوو .
بزوتنەوەی حەماس ئەمڕو لە بەییاننامەیکدا ڕایگەیاند : سەرەڕای هەوڵی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ درێژکردنەمەی شەڕ و دڕندەکاریەکانی ، داگیرکارانمان ناچار بە ڕاگرتنی دەسدرێژکاری و پاشەکشێ کرد . دوژمنی داگیرکەر لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خوی شکستی هێنا تەنها سەرکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی تاوانێک کە مرۆڤایەتی شەرمی لێ دەکا .
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: شەڕی باهوزی ئەقسا هاودەنگیی نەتەوەی مەزنمان لەگەڵ خۆڕاگری پتەو کردەوە خوێنی منداڵی نەتەوەکەمان بەفیڕۆ ناچێت، سەربازانی دوژمنیش لە ئاکامدا سزا دەدرێن. بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئێستا کاتی کۆتایی دان بە گەماروەکان و یارمەتی دانی گەلی فەلەستین و گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوە و ئاوادانکردنەوەی غەزە یە .