کاول بوونی60% کەمپی ئەلبەریج لە غەززە
سەرۆکی شارەوانی کەمپی ئەلبەریج لە شاری غەززە وتی: لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایونی و پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە لە سەدا ٦٠ی یەکەکانی نیشتەجێبوونی ناو کەمپەکە بە تەواوی لەناوچوون.
ئەندازیار ئەیمەن دووییک، سەرۆکی شارەوانی کەمپی ئەلبەریج لە شاری غەززە جەختیکردەوە: "لە کەمپی ئەلبەریج 10 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون هەیە، کە لانیکەم لەسەدا 60 ی واتە 6 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سەردەمی شەڕی غەززەدا بە تەواوی لەناوچوون". ئاماژەی بەوەشکرد: "4 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە ماونەتەوە بەهەمان شێوە زیانێکی زۆر یان کەمیان بەرکەوتووە، ئەم وێرانکاریەش بارێکی گران وگەورە دەخاتە سەر شارەوانیی ئەم ناوچەیە.
سەرۆکی شارەوانی کەمپی ئەلبەریج لە شاری غەززە وتی: "داگیرکەران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، خەریکی بۆردومانکردنی ماڵەکان و شوێنی نیشتەجێبوون بوون". دەنگی هاوارکردنی خەڵک لە ژێر داروپەردووەکانەوە دەبیسترا کە داوای یارمەتیان دەکرد.
ڕاوێژکاری مێدیایی و وتەبێژی ئاژانسی فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئانڕوا هەروەها ڕایگەیاند کە بە لەبەرچاوگرتنی زیانە زۆرەکان و وێرانکردنی بەربڵاوی سەرجەم دامەزراوەکان لە کەرتی غەززە، ئا مێدیایی و وتەبێژی ئاژانسی فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئاماژەی بەوەشکرد، ڕادەربڕین سەبارەت بە خزمەتگوزارییە ژێرخانەکان پێویستی بە گرنگیدان بە پێداویستییە سەرەتاییەکانە، وەک فەراهەم کردنی ئیمکانی دانان و وەڕێخستنی تۆڕەکانی دابینکردنی ئاو و بۆریەکانی ، نوژەن کردنەوەی بیرەکان ، و دابینکردنی کابل و تەل و هێڵی هێزمەند بۆ کۆمپانیاکانی دابینکردنی کارەبایە.