وشدارییدان لەبارەی نەبوونی پێداویستییە پزشکییەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە
سەرۆکی نەخۆشخانەی شیفای غەززە لەبارەی دۆخی دڵتەزێنی نەخۆشخانەکان لەبەر کەمیی بەرچاوی کەرەستەو کەل و پەلی پزیشکی، وشداریی دا.
"محەممەد ئەبووسەلمییە" وتی: داگیرکەران، کوشت و بڕی ڕاستەوخۆ بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەو مووشەکیان وەستاندووە، بەڵام درێژە دەدەن بە کوشت و بڕی ناڕاستەوخۆ لەڕێی پێشگرتن بە گەیشتنی کەرەستەو پێداویستییە پزشکییەکان بە نەخۆشخانەکان لە کەرتی غەززە بەتایبەت شاری غەززەو باکوری ئەو شارە سەرباری ئەوەی ئەو ناوچانە پرۆتۆکۆلی مرۆیانە، دەیانگرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: زۆربەی نەخۆشانی بەشی ئاگادارییە تایبەتییەکان و بەشی منداڵانی تازە لەدایکبوو لەبەر نەبوونی ئامێر و کەرەستەگەلی پزیشکی گیانیان لەدەست دەدەن.
ئەبووسەلمییە وتیشی: سەتا چلی نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی گورچیلە لە غەززە لەبەر نەبوونی پێداویستییە پزشکییەکان گیانیان لەدەست داوە.