یەکێتی لە ژێر ئاڵای خۆڕاگری
شوبات 23, 2025 17:23 Asia/Tehran
فەرماندەی حەماس وتی: ئەو حەشیمەتە یەکجار زۆرەی لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا بەشدارییان کرد، یەکێتیی قووڵ و بتەوی گەلی پشتی خۆڕاگرییان دەرخست.
"ئیسلامیل ڕزوان" لە کاردانەوە بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا وتی: بەشداریی بەربڵاوی حەشیمەتێکی زۆر لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا پیشاندەری پێزانین و یەکێتیی قووڵ و بتەوی گەلی ژێر ئاڵای خۆڕاگرییە. ناوبراو هەروەها بە پێداگری لەسەر پێوەندیی ستراتژیکی نێوان حەماس و حیزبوڵا وتیشی: ئێمە شان بە شانی حیزبوڵا و لە سەر ڕێگا و ڕێبازی خۆراگریداین دژ بە دوژمنی هاوبەشی داگیرکەرمان و ئەم یەکێتی و یەکئاراستەبوونە، دەستەبەری سەرکەوتنەکانی داهاتوومان دەکات.