شەهیدبوونی ١١٥ فەلەستینی لەو کاتەوە ئاگربڕی غەززە ڕاگەیەندراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i436378-شەهیدبوونی_١١٥_فەلەستینی_لەو_کاتەوە_ئاگربڕی_غەززە_ڕاگەیەندراوە
ڕژێمی زایۆنی لەو کاتەی ئاگربڕ دامزراوە تا ئێستا ١١٥ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید کردووە و ٤٩٠ کەسیش لە بەر پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2025 14:30 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ١١٥ فەلەستینی لەو کاتەوە ئاگربڕی غەززە ڕاگەیەندراوە

ڕژێمی زایۆنی لەو کاتەی ئاگربڕ دامزراوە تا ئێستا ١١٥ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید کردووە و ٤٩٠ کەسیش لە بەر پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە بریندار بوون.

پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی و تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە بەیتحانون، خان یونس و ڕەفەح لە کەرتی غەززە چوار شەهید و چەن برینداری لێکەوتۆتەوە. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٢٣ شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە ٢١ شەهیدان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێناوەتە دەرەوە  و دوو کەسیش ئەمدواییە شەهید بوون. لەم ماوەیەدا ٢٣ کەسی دیکەیش بریندار بوون. میدیاکانی لوبنانیش ڕایانگەیاندووە ژماەی شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە لوبنان گەیشتۆتە شەش هەزار کەس.