قەیرانی زبڵ لە غەززە؛ مەترسییەکی قورس لەسەر شاروومەندان
ئادار 06, 2025 15:40 Asia/Tehran
وتەبێژی شارەداریی غەزە وشداری داوە کە کارەساتێکی ژینگەیی خەریکە لە ناوەڕاستی شاری غەززە ڕوو دەدا لەبەر ئەوەی کە هێزی داگیرکەری ئیسراییلی پێشیان گرتووە بە گوێزرانەوەی زبڵ لە لایەن شارەدارییەوە.
عاسم ئەنەبییە وتیشی کە لەبەر ئەو بەرتەسکیانە، شارەداری ناچار بووە کە زبڵەکان لە ناوەڕاستی بازاڕی فەراس کە نزیکی گەڕەکە ئاوەدانەکان و فرۆشگەکانە کۆ بکاتەوە و ئەوەش مەترسیێکی قورسی خستۆتە سەر تەندروستیی گشتی شاروومەندان.
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش وتوویەتی کە ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە بەشی کشتوکاڵی ئەم ناوچەیە بە شێوەی سیستەماتیک تیابردووە کە ئەوەش بۆتە هۆی زیاتر بوونی کێشە و گرفتی خەڵکی ئەم غەززە.