ئادار 18, 2025 14:01 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی حەماس دوابەدوای شەهیدبوونی ژمارێک لە ڕێبەرانی

ناوەندی میدیایی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە باسی شەهیدبوونی ٥ ئەندامی بزووتنەوەی حەماسی کرد لە دەستدرێژییەکەی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەم ڕێبەرانە لە دەستپێکی شەڕی ژینۆسایدەوە هەوڵێکی بەربڵاویان دابوو ئێش و ئازارەکانی خەڵکی فەڵەستین کەم بکەنەوە و ئەرکەکانی خۆیان بە دڵ و بە گیان جێبەجێ دەکرد." لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "تیرۆری ڕێبەرانی ئێمە پاشەکشەمان پێ ناکات لە بەجێهێنانی ئەرک و ئەستۆگرییە نیشتمانی و ئایینی و ئەخلاقییەکانمان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک، و خۆڕاگری و بەرخۆدانمان بەرامبەر بەم دەستڕێژکارییە دڕندانەیە." بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردووە کە ڕژێمی زایۆنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی پێشێلکردووە و خۆی دەبوێرێت لە بەجێهێنانی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی و ئێستاش هەر خەریکی جەنایەت و کوشتوکوشتارە دەرهەق بە خەڵکی غەززە، لەسای بێدەنگەکردنی جێیشەرمەزاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

سەرپەیڤ