یونیسێف: لە ٢ی مارچەوە هیچ هاوکارییەک نەگەیشتۆتە غەززە
نیسان 06, 2025 17:36 Asia/Tehran
یونیسێف ڕایگەیاند: لە ٢ی مارچەوە هیچ هاوکارییەک نەگەیشتۆتە غەززە و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی خۆراک و ئاو و کەرەستەی پزیشکی.
هەروەها یونیسێف جەختیشی کرد کە ئەگەری زۆرە بەدخۆراکی و نەخۆشییە درمییەکان ژماری مردنی منداڵان زیاتر بکات. یونیسێف ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو گەمارۆیەی کە بەسەر کەرتی غەززەدا سەپێنراوە و هەروەها ڕێگریکران لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەم ناوچەیە، لدواهاتی کارەساتباری بۆ یەک ملیۆن منداڵی ئەم ناوچەیە دەبێت. یونیسێف بە ئاماژەی بەوەی کە هەزاران پاکێجی هاوکاری چاوەڕێی چوونە ناو کەرتی غەززە دەکەن و پێویستە دەستبەجێ ڕێگەیان پێبدرێت بچنە ناوەوە، ڕاشیگەیادن کە پاشەکەوتی خۆراکی پێویستی ساوایان لە غەززە کۆتایی هاتووە و تەنیا بڕێک شیری نێو قوتو بەشی ٤٠٠ منداڵ ماوە، کە ئەوەش تەنیا بەشی یەک مانگ دەکات.