نیسان 30, 2025 15:02 Asia/Tehran
  • وشداریی لەناوبرانی نەژادی فەلەستینی لەلایەن زایۆنییەکان

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئاماژەی کردە دۆخی کارەساتباری تەندروستی و خۆراک لە غەززەو پێی داگرت، رژیمی زایۆنی خەریکی لەناوبردنی نەژادی فەلەستینیەکانە.

"مونیر ئەلبەرەش" بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە وتی: داخرانی تێپەڕگەکان، شپرزەبوونی بارودۆخ لە کەرتی غەززە بەتایبەت لە نەخۆشخانەکانی تاوپێداوە. ئەلبەرەش بەئاماژە بەوەی کە ئێستا، ئێمە بەرەوڕووی قەیرانێکی زۆر گەورەین و منداڵان و ژنانی دووگیان، زیاترین خەسار دەبینن،  وتی: رژیمی زایۆنی، پێش دەگرێ بە گەیشتنی ئاو و خۆراک بە هاووڵاتیانمان. بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروەها بەئاماژە بەوەی کە زیاتر لە چل هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە هەتیو بوون، وتی: ١٠٠منداڵ لە کاتێکدا کە چاوەڕوانی کرانەوەی تێپەڕگە بوون، گیانیان لەدەست دا. ئەلبەرەش وتیشی: هەروەها نزیک بە یەک ملوێن منداڵ لە کەرتی غەززە، بێ بەشن لە یارمەتییە سەرەکییەکان. ئەلبەرەش بەئاماژە بەوەی کە هەرئێستا سێ هەزار بارهەڵگری یارمەتییە مرۆییەکان چاوەڕێی هاتن بۆ کەرتی غەززەن، پێی داگرت: ئێمە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان جێ بەجێ بکەن.

جاناتان فولەر، بەرپرسی باڵای ئانرۆاش وێڕای ئاماژە بە ڕاستیی بڕانی پاشەکەوتە خۆراکییەکان لە کەرتی غەززە لەبەر داخرانی هەموو دەراوزەو تێپەڕگەکان لەلایەن رژیمی زایۆنی و کەڵک وەرگرتن لە خواردەمەنی وەک چەک لە شەڕی ژینۆسایدی ١٩مانگانی، وتی: بارودۆخی ئەو ناوچە، بۆ باسکردن ناشێ. ئەو دۆخە، لە ترس و تۆقانی رۆژی پەسڵان دەچێ و ئەو ناوچەیە بێ بەشە لە کەمترین ئاستی مرۆڤایەتی.

سەرپەیڤ