May 04, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • ئەبوعوبەیدە: سڵاو لە یەمەنی کۆڵنەدەر

وتەبێژکی گوردانەکانی قەسام بە ڕێزگرتن لە کردەوەکانی یەمەن لە پێناو پاڵپشتی کردنمی گەلی فەلەستین پێیداگرت کلە یەمەن خەریکی پەرەپێدانی هەڵمەتەکانی دژ بە دوژمنی زایۆنییە.

ئەبو عوبەیدە وتی: یەمەن وڵاتێکە کە بەردەوامە لە هێرشکردنەسەر بەهێزترینی ملهوڕان و زاڵمانی جیهان و لەوپەڕی ئازایەتییەوە ناچیتە ژێر باری شکست و کۆڵدانەوە. هێرشی یەمەن بۆ ناخی فەلەستینی داگیرکراو هەموو سیستمە پێشکەوتووەکانی جیهانی تێپەڕاند و بە وردی ئامانجەکانی خۆی پێکا. ئێمە لە ئێوەین و ئێوەش لە ئێمە.لێدوانەکانی ئەبوعوبەیدە دوای ئەوەی بڵاو کراوەیە کە سوپای یەمەن بەیاننامەیەکی لەسەر ئەو بابەتە دەرکرد. 

یەحیا سەریع وتەبێژی سوپای یەمەن: لە کاردانەوە بە بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، مووشەکێکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک هاویژرا بەرەو فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ناوچەی داگیرکراوی یافا لە تلاڤیڤ کە بۆتە هۆی وەستانی چالاکییەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە بۆ زیاتر لە کاتژمێرێک. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسراییل و ئەمریکا نەیانتوانی ڕێگری لەو مووشەکە بکەن و زیاتر لە سێ ملیۆن دانیشتووی ئیسراییل هەڵهاتن بەرەو پەناگەکان.

سەرپەیڤ