ته‌مووز 12, 2025 14:12 Asia/Tehran
  • وشداریی ئانڕوا سەبارەت بە شوێنهاتەکانی گەرما و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە غەزە

ئاژانسی ئانڕوا بە سەرنج بە درێژەی دەسدرێژکارییەکان لە غەززە سەبارەت بە دۆخی نالەباری تەندروستی بە هۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و تەندروستی و شوێنهاتەکانی گەرما لەوناوچەیە وشداری دا

 ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان   ئانڕوا ڕایگەیاند کە نەبوونی   ئاوی خواردنەوە  و تندروستی  لە غەزە و هەرواها قەرەباڵغ بوونی   پەناگەکان و گەرمای هاوین  لێکەوتەی نالەباری بەدواوە دەبێ  . ئەو ئاژاسە جه ختی کرد : گەمارۆی کەرتی غەزە  دەبێ هەڵبگیردرێت  و ڕێگا بە ئێمە بدرێت  کە ناردنی  یارمەتیگەلی  مرۆیی بۆ غەزە بۆ وێنە  کەل و پەلی   پیزیشکی و تەندروستی  دەس پێی بکەینەوە . بە پێی ئەو ڕ اپوڕتە  هەروەها  سەرچاوەگەلێک لە نەخوشخانەکانی غەزە  ڕایانگەیاندووە   کە لە سەرلەبەیانی   ئەمڕوەوە تائێستا  26 کەس لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایون بۆ سەر کەرتی غەزە کوژراون کە 13 کەس لەوان لە شاری غەززە  بوونە . ئەرتەشی ڕژێمی زایونی  درێژە ئەدا بە   کوشت و بڕ لە غەزەی گەمارو دراو  و ڕوژانە    دەیان   شەهید و برینداری لێدەکەوێتەوە . بە جورێ کە شەڕ هه تا  ئێستا  زیاتر لە 195 هەزار شەهید  و برینداری   لێکەوتووەتەوە کە زیاترینیان ژن و منداڵن  ئەوە لە حاڵێکدایە ئەرتەشی   داگیرکەر درێژە ئەدا  بە  بۆسە نانەوە بۆ ئەو کەسانەی  کە خەریکی  گەڕان بە دوای خوراکن بە جورێ کە  نووسینگەی   مافی مڕۆڤی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی شەهید بوونی  798  فەلەستینی  کرد لە کاتی  وەرگرتنی  یارمەتی  لە غەزە لە کۆتاییەکانی   مانگی  مای  ڕابردوو . بە وتەی  سەرچاوە  فەلەستینییەکان  لە ڕۆژی  ڕابردوودا   45 کەس  شەهید بوونە  کە 11 کەس لەوان  کەسانێک بوونە کە  لە ڕیزی  وەرگرتنی   خوراک   لە  ناوەندەکانی  دابەشکردنی   یارمەتییەکان بوونە. سەرچاوە فەلەستیینیەکان  ڕایانگەیاند کە لە ڕەوتی   پەلاماری ئاسمانی  داگیرکەران بۆ سەر  شوقەیەکی نیشتە جێی بوون لە ڕوژئاوای شاری غەززە ژومارێک شەهید و بریندار بوون . هاوکات  توپخانەی  ئەرتەشی  ڕژێمی  زایونی باکووری  ئوردووگای  نوسەیرات لە ناوەندی  کەرتی غەزەیان  بە توندی توپ باران کرد  هەروەها   سەرچاوە فەلەستینیەکان باسی کاول کردنی ماڵەکانیان کرد لە خانیونس  لە باشووری کەرتی غەزە بە دەس  داگیرکەران .

سەرپەیڤ