حەماس: تۆمەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە یارمەتییەکانی غەززە بێ بنەمان
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وێڕای ڕەخنە گرتن لە سەروک کوماری ئەمریکا سەبارەت بە وتووێژەکانی غەزە وتی کابینەی نتاانیاهوی سەرۆکوەزیرانی زایونی ڕێگری دەکات لە ڕێککەوتنەکان
عیزەت الرشق وتی: قسەکانی ترەمپ و نێردەی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ ئەوەی لە دانوستانەکاندا ڕوودەدات ناگونجێت، هەروەها کابینەی نەتانیاهۆ ڕێگری لە ڕێککەوتنەکان دەکات. ئەم ئەندامە باڵایەی بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی ئاگربەست پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و ناوبژیوانان هەڵوێستی جددی ئێمەیان بەرز نرخاندووە، چونکە ئێمە بە شێوەیەکی ئەرێنی هاوکاریمان کردووە لەگەڵ هەموو ئەو ڕەچاوکردنانەدا کە لە ڕەشنووسی نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خراونەتەڕوو نەرمیمان نیشانداوە. ئەرەشق وتی: حەماس جەختی لە کەمکردنەوەی قووڵایی ناوچە پارێزراوەکانی کەرتی غەززە کردۆتەوە، کە بڕیارە هێزەکانی داگیرکەر بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لەوێ بمێننەوە. ناوبراو وتیشی : تۆمەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێگری کردنی حەماس لە دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززە درۆ و بێ بنەمایە.