ئاب 04, 2025 19:18 Asia/Tehran
  • 94 شەهید و 439 بریندار ئاکامی پەلامارەکان و برسێتی لە غەززە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە باسی شەهید بوونی 94 فەلەستینی دیکە و بریندار بوونی 439 کەسی دیکەی کردبە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی و دوخی نالەباری مرویی لەو کەرتەدا .

 وەزارەتی تەندروستی  فەلەستین لە کەرتی غەزە  ڕایگەیاند  کە لە ماوەی 24 کاتژمێری  ڕابردوودا تەرمی ٩٤ شەهید لەوان چوارکەس کە لە ژێر داروپەردوودا هێنراونەتە دەرەوە و 439 برینداریش  گوێزراونەتەوە بۆ نەخوشخانەکانی  ئەو ناوچە .  ئەو وەزارەتخانەیە جەختی لەوە کردەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوو و لە شەقامەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاریش بەهۆی مەترسییەکانی هێرشە بەردەوامەکانەوە ناتوانن دەستیان پێی بگات. بەپێی ئامارە فەرمیەکان، لە سەرەتای دەستدرێژی سەربازیی رژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ژمارەی شەهیدانی ئەو پەلامارانە  گەیشتووەتە ٦٠ هەزار و ٩٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٥٠ هەزار و ٢٧ کەس. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا  لە ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە کەرتی غەززە ٢٩ فەلەستینی کە  پێویستیان بەم یارمەتییە بوو، شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ٥ حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکی تۆمار کردووە. بەم شێوەیە ژمارەی  شەهیدانی  برسێتی و بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ١٨٠ کەس کە ٩٣ کەسیان منداڵن. ڕژێمی زایونی لە درێژەی هێرشەکانی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دامەزراوەیەکی کشتوکاڵی لە نزیک شارۆچکەی قەباتیە کە دەکەوێتە باشووری شاری جێنین کردە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم دوو فەلەستینی شەهید بوون.

سەرپەیڤ