شەهیدبوونی چوار پەیامنێری دیکە لە هێرشی ئاسمانیی زایۆنییەکان بۆسەر نەخۆشخانەیەک لە غەززەو کاردانەوەکان لەوبارەوە
چوار پەیامنێری فەلەستینیی دیکە ئەمڕۆ و لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی سەر نەخۆشخانەی "ناسر" شەهید بوون و یازدە فەلەستینی دیکەش بەهۆی برسێتیی و قات و قڕی و گەمارۆی زایۆنییەکان، گیانیان لەدەست داو شەهید بوون.
رژیمی زایۆنی بە بۆردومانی کۆبینای پزیشکیی ناسر لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، ١٥ هاووڵاتیی لەوان چوار پەیامنێر بەناوەکانی "مەحاز ئەبوو تاها"، "محەممەد سەلامە"، "حیسام مسری" و "مریەم ئەبوو دەقە"ی شەهید کرد. بە شەهیدبوونی ئەو چوار کەسە، ژماری پەیامنێرانی شەهید لە غەززە بۆ ٢٤٤ کەس زیادی کرد.
"محەممەد یاسین" سەرۆکی کۆمەڵەی میدیا فەلەستینیەکان وێڕای شیکردنەوەی دۆخی دژوار و سەختی کاری پەیامنێران لە کەرتی غەززە، وتی: داگیرکەرانی زایۆنی درێژە دەدەن بە پەلاماری پلان بۆ کراوی سەر پەیامنێرانی فەلەستینی لە غەززەو ئامانجیان بێ دەنگ کردنی دەنگی راستی و حەقیقەت و پێش گرتن بە تۆماری تاوانکارییەکانیان دژی کەسانی سیڤیل لە غەززەیە.
بزووتنەوەی حەماسیش لە کاردانەوە بە تاوانکاریی زایۆنییەکان لە نەخۆشخانەی ناسر، ڕایگەیاند، دوژمنی ترسنۆک بەو تاوانکارییانەی هەوڵیەتی رۆژنامەنووسان و پەیامنێران لە ڕووماڵکردنی ڕاستییەکان، ناساندنی تاوانە جەنگییەکان، پاکتاوکردنی ئەتنی و بارودۆخی کارەساتباری ژیانی خەڵکی فەلەستین لە غەززە، پەژیوان بکاتەوە.
"فرانچێسکا ئالبانێزێ" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی پێشان دا بە کوژرانی رۆژنامەنووسان و پەیامنێران لە هێرشەکەی ئەمڕۆ دووشەممەداو خوازیاری بایکۆتی هەمەلایەنەی رژیمی زایۆنیی بوو.
ناوبراو وتیشی: دەبێ تاکەی شایەتی کارەساتی لەو شێوە بین هەتا هەنگاوێک بنێن لەئاراستەی وەستاندنی ئەو قەڵاچۆکردنانە؟ گەمارۆ بشکێنن. بایکۆتی چەکئامێریی بکەن و گەمارۆکان بسەپێنن.