ئه‌یلوول 04, 2025 15:23 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی باڵای حەماس : نتانیاهۆ لەمپەری سەرەکی ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی گیراوەکان و ئاگربڕە

کاربەدەستێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی هۆکاری سەرەکی کارشکێنی لە گۆڕینەوەی گیراوەکان و ڕێککەوتنی ئاگربڕە لە غەزە .

عیزەت ئەرەشق لە ئەندامانی باڵای مەکتەب سیاسی حەماس وێڕای ئاماژە بە ڕەزامەندی گرووپە فەلەستینیەکان لە گەڵ گەڵاڵەی پێشنیارکراو لە هەژدەی ئووت بۆ ئاگربڕ و گۆڕینەوەی گیراوەکان و زیندانیەکان وتی  نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی تا ئێستا هیچ وەڵامێکی بەو پێشنیارەنەداوەتەوە . ئەو کاربەدەستەی بزووتنەوەی حەماس وتی  ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ ڕێککەوتنێکی گشتداگر ڕادەگەینین ڕێککەوتنێک کە بە پێی ئەوە هەموو  گیراوانی زایونی لە هەمبەر ژومارێکی  دیار لە زیندانیانی   فەلەستینی لە زییندانەکانی ڕژێمی زایونی  ئازاد دەکرێن و ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی ڕاگیرانی شەڕ و پاشەکشێ داگیرکەران .

سەرپەیڤ