ئه‌یلوول 05, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ڕێژەی شەهیدانی غەززە

وەزاڕەتی تەندروستی غەززە دوای ٧٠٠ ڕۆژ شەڕ ، لە ڕێژەی تازەی زیان و شەهیدانی شەڕی غەززە لەم شەڕە ماڵوێرانکەرە هەواڵی دا.

وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند : لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٦٩ کەس شەهید و٤٢٢ کەس بریندار وگوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە. 

بەپیی قسەی ئەم وەزاڕەتخانەیە ، ژمارەیەک لە قوربانیەکان لە ژێر دارۆپەردووولە ناوشەقامەکاندا ماونەتەوە ، چونکە ئامبوڵانسەکان وهێزەکانی بەرگری مەدەنی  ئێستاکە  توانایی دەستڕاگەیشتن بەوانیان نیە.لەم ئاماروڕێژە تازەیە پیداگری کراوە ژماری شەهیدانی دەستدرێژی داگیرکەران لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ بۆ ٦٤ هەزارو٣٠٠ شەهید و١٦٢ هەزاروپێنج بریندار بەرزبووەتەوە ، ئەم وەزاڕەتخانەیە لەبارەی شەهیدانی گوزەرانیش وتی : ژماری شەهیدانی پاروویەک نان کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان گەیشتووە بە شەش شەهید و١٩٠ بریندار. ژماری هەموو قوربانیانی گوزەران کە گەیشتوونەتە نەخۆشخانە ٢٣٦٢ شەهید وزیاتر لە ١٧٤ هەزارو ٣٤ بریندار. 

سەرپەیڤ