ئه‌یلوول 22, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • هۆشداری لە کەمیی بەرچاوی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە باشووری غەززە

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یەکێک لە نەخوشخانەکانی باشووری غەززە ڕایگەیاند: نەخۆشخانە حکومیی و بیانیەکان لە باشووری کەرتی غەززە ناتوانن ڕابگەن بە ئەو ژومارە زۆرەی دانیشتووان و پەنابەران

دکتۆر سوهەیب هەمس سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی  نەخۆشخانەی کوەیت لە باشووری غەززە ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکار؛ دانیشتووانی غەززە ناچار دەکات کۆچ بۆ  باشوور بکەن، ئەمەش گوشارەکانی سەر نەخۆشخانە وبەشەکانی خزمەتگوزاری چەند هێندە دەکات. ئەو بەرپرسە پزیشکییەی غەززە ڕایگەیاندووە، لە باشووری کەرتی غەززە هیچ ناوچەیەکی ئارام نییە؛ هەموو ناوچەکان قەرەباڵغن و مەترسیدارن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان نییە. نەخۆشخانەکان بەردەوام مەترسی داخرانی تەواویان لەسەرە. لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ١٨ی مارسەوە تا ئێستا  یارمەتی  پزیشکی پێویستمان پێنەگەیشتووە. دکتۆر سوهەیب هەمس ئاماژەی بەوەشکرد، لە دە ڕۆژی داهاتوودا بە ناچاری بەشی زیاتری نەخۆشخانەکە دادەخرێن و ئەمەش نیشانەیەکی زۆر مەترسیدارە.

سەرپەیڤ