بەردەوامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
لە پەلامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە 38 کەس شەهید بوون و 190 کەسیش بریندار.
لە بنکەکانی بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکانیشدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3 کەس شەهید بوونە و ١٥ کەسی دیکەش بریندار. وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبری 2023وە تا ئێستا هەڵکشاوە بۆ 65 هەزار و 382 کەس. ژێدەرە هەواڵییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە خۆڕاگریی فەلەستین بە ڕاکت هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە. گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاندووە کە تانکێکی سوپای ڕژێمی زایۆنیی لە باشووری غەززە بە ڕاکت پێکاوە. ئەفسەر شاهارنتانێل فەرماندەی دەستەی زرێپۆشی سوپای ڕژێمی زایۆنیش، پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو لە بۆسەی حەماسدا لە شاری غەززە برینی کاری لێ کەوتبوو، ئەمڕۆ کوژرا.