قورسترین هێرشی قەسام بۆ سەر پێگەی زایۆنییەکان لە دەسپێکی باهۆزی ئەقساوە
ئهیلوول 29, 2025 16:49 Asia/Tehran
گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردەسەر پیگەکانی رژێمی زایۆنی.
گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیویەکی لە هێرشی قورسی خۆی بۆ سەر بنکەی زایۆنییەکان لە چوارچێوەی ئوپڕاسیونی بەردی داوود بڵاو کردەوە . ئەوە قورسترین هەڵمەتی خەباتکارانی قەسام بۆ سەر بنکەی سوپای زایۆنی بوو لە دەسپێکی ئوپڕراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا . خەباتکارانی قەسام هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی تازە دامەزراوی رژێمی زایۆنیستی و توانیان چەندین تانکی مێرکاوای 4 بە ژومارێک بۆمبی دەست ساز، بۆمبی خۆکۆشتن و مووشەکی یاسینی 105 بکەنە ئامانج .هێزەکانی پشتیوانیی گوردانەکانی قەسامیش ژومارێک ماڵیان کردەئامانج کە چەکدارانی زایۆنی لەوێدا خۆیان حەشار دابوو.