تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 17:16 Asia/Tehran
  • 66 شەهیدی دیکە لە غەززە

لە درێژەی پەلامار و دڕندەکارییەکانی داگیرکەرانی زایۆنی لە کەرتی غەززە 66 فەلەستینی دیکە شەهید بوون .

لە ماوەی 24 کاتژمێری  ڕابردوودا 66 فەلەستینی دیکە  لەئاکامی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەزە شەهید و 265 کەسیش  بریندار بوون . شەش کەس لەو شەهیدانە لە ناوەندەکانی دابەشکرانی یارمەتیەکان شەهید و 40 کەسیش بریندار کراون هەتا کۆی  شەهیدانی ناسراو بە "پارووێک نان" لە کەرتی غەززە بگاتە دوو هەزار و 603 کەس و تێکڕای بریندارانیش  بگاتە ١٩ هەزار و 94 کەس .

ژوماری  شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە 67 هەزار و 74 کەس . هاوکات  خۆڕاگریی فەلەستینیش  باسی کرد لە وەشاندنی  زەبرێکی  قورسی نوێ لە هێزەکانی  ڕژێمی  زایونی . گوردانەکانی قودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی  جیهادی ئیسلامی  فەلەستین  ڕایگەیاند کە خەباتکاراننی بە گولـلە هاوەن ناوەندی کۆبوونەوەی  چەکدارانی  ڕژێمی زایونی و چەکئامێرەکانیانی لە گەڕەکی شوجاعیە لە شاری غەززە کردۆتە ئامانج . یونیسێفیش  بە وتنی  ئەوەی کە  دایکان و زارۆکەکان  لە غەززە  لە خرابترین  دۆخدان و نەخوشخانەی ناسر لەبەر زۆریی بریندار و نەخۆش جمەی دێ،  جەختی کرد  هیچ شوێنێکی غەزە هێمن نییە و  بانگەشەی  ڕژێمی   زایونیستی لە بارەی  بوونی ناوچەی  هێمن  لە باشووری کەرتی غەززە  گاڵتەجاڕانەیە. لە هەمان کاتدا سەرچاوە زایونییەکان  ڕایانگەیاند  یەکەم خولی وتووێژەکانی  ئاگر بەسی غەززە بڕیارە  سبەینێ بە ناو بژیوانی   میسر و لە شاری  عەریشی ئەو وڵاتە بەڕێوە بچێت .

سەرپەیڤ