لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین : باهۆزی ئەقسا خاڵە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە شەڕ لەگەڵ داگیرکەران
تشرینی یهکهم 07, 2025 19:45 Asia/Tehran
لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە پیداگری لە سەر گرینگایەتی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، ئەم شەڕەی بە خاڵە وەرچەرخانێکی گەورە لە ڕێبازی خۆڕاگری وگەلی فەلەستین وقۆناخێکی چارەنووس ساز لە مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی زانی.
ئەم لیژنانە بە دەر کردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی دوهەمین ساڵوگەری دەستپێکرانی شەڕی گەورەی باهۆزی ئەقسا ڕایانگەیاند ئەم شەڕە زەبری داوە لە شکۆودەماغ بەرزی ڕژێمی زایۆنی، داڕشتەکان وسیستمە بەرگری و ئاسایشتیەکانی تێک شکاندووە وئەفسانەی "سوپای نەبەزێنراو" کە دەیان ساڵ پڕۆپاگەندەی بۆ کرابوو، بەگشتیی تێک ڕۆخاند. لەم بەیاننامەیە دا هاتووە باهۆزی ئەقسا نەتەنیا هاوسەنگیە مەیدانیەکان بە قازانجی خۆڕاگری گۆڕیی، بەڵکو ورەو هیوای لە نێوان گەلی فەلەستین ومێحوەری خۆڕاگری بەهێزتر کرد.