درێژەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە بۆ ناوچەکانی خۆیان و جێگیر بوونی هێزی ئاسایشی فەلەستینی
هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی ئاگربڕ لە غەززە سەدان هەزار ئاوارەی فەلەستینی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دەسپێکرد . سەرچاوە پزیشکییەکانیش باسیان کرد لە هێنانە دەری تەرمی دەیان شەهید لە ناوچە جۆراوجورەکانی کەرتی غەززە .
ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە سەدان هەزار ئاوارەی فەلەستینی لە ڕێگای شەقامی کەنارئاویی ئەڕڕەشید دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە کەرتی غەززە . وێنەکان نیشان ئەدەن کە ئاوارە فەلەستینیەکان بە فرمێسک و پێکەنین و دەنگی تەکبیر و شوکرکردن لە باشوورەوە بەرەو باکوور کەوتوونەتە ڕێ . سوپای ڕژێمی زایونی ڕێگرە لەبەردەم چوونی فەلەستینیەکان بەرەو شاروچکەکانی بەیت حانون و بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە و بازگەی ڕەفەح و میحوەری فیلادلفیا و ناوچەکانی هەڵکەوتوو لە ڕوژهەڵاتی خان یونس و کەنارئاوی کەرتی غەززە. سەرچاوە پزشکیەکانیش ڕایانگەیاند تەرمی زیاتر لە 100 شەهید لە ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەززە دەرهێنراون . بڕێک لە سەرچاوە پزشکیەکان ڕایانگەیاند سەرلەبەیانی هەینی 155 کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوونە کە زۆربەی ئەوانە دوای پاشەکشەی تانکەکانی ڕژێمی داگیرکەر، لە ژێر دارووپەردوو دا دەرهێنراون . لە لایەکی دیکەوە لە دووهەمین ڕۆژی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە بنپێکرانی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە درێژەی بوو . هاوکات سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف ڕایگەیاند کە 56 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە لە ماوەی دوو ساڵ شەڕی سوپای ڕژێمی زایۆنی یان دایک و باوک یەکێکیان یان هەردووکیان لە دەس داوە . 320هەزار منداڵی تەمەن ژێر پێنج ساڵ یش لە کەرتی غەزە ڕووبەڕووی بەد خۆراکی زۆرن . لە لایەکی دیکەوە مێدیا زایونییەکان هەواڵیان دا 1700 دیلی فەلەستینی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی پێک گۆڕینەوەی گیراوەکان ئازاد دەکرێن.