حەماس: سەبارەت بە چەکەکانی ئێمە لە میدیاکاندا زیادەڕەوی کراوە
حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد کە هەنگاوەکانی هاوپێوەند بە ڕۆژانی پاش شەڕ لە غەززە دەبێ لە ڕێگای ڕێککەوتنێکی نیشتمانی و گەشتداگرەوە بێ و بە پێی بۆچوونی فەلەستینییەکان.
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس چەختی کرد؛ هەنگاوەکانی هاوپێوەند بە ڕۆژانی پاش شەڕی غەززە دەبێ لە ڕێگای ڕێککەوتنێکی نیشتمانی و گشتداگرەوە بێ کە دەستەبەری بەشداریی هەموو گرووپە فەلەسینییەکان لە دیزاین و پلاندانان بۆ داهاتووی غەززە بکات، لە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتیدا بێ وهەروەها یەکێتی و یەکدەنگیی نیشتمانیمان بەهێزتر بکات.وتەبێژی حەماس سەبارەت بە مەسەلەی چەکەکانی خۆڕاگریش وتی: ئەو چەکانەی کە لە دەستی حەماسدایە زۆر سادە و ئاسایین، لەکاتێکدا کە لە میدیاکاندا زۆر لەم بارەوە زیادەڕەوی دەکرێ.ناوبراو وتیشی: مەسەلەی چەنکداماڵین زۆر ئاڵۆزکاو و دژوارە، بەڵام لە چوارچێوی ستراتیژییەکی نیشتمانی و گشتداگردا چارەسەر دەبێت، ئەم مەسەلە دەبێ لە چوارچێوی کۆدەنگیی نیشتمانی فەلەستیندا لێک بدرێتەوە.حازم قاسم وتیشی: ستراتیژی جۆربەجۆر هەیە کە دەتوانێ پارێزرانی ئاسایش و پاوەجێی دەستەبەر بکات، بەبێ زەبردان لە مافی فەلەستینییەکان بۆ بەرگری لە خۆیان.