وشدارییدانی بەرپرسێکی تەندروستی فەلەستین لەحاند دۆخی شپرزەی غەززە
"محەممەد ئەبوو سەلمیە"ی بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شیفای غەززە وتی: یەک بە یەکی نەخۆشەکان لەبەر گەمارۆی ئەو شارە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، گیانیان لەدەست دەدەن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پەلاماری درۆنیی تازەی رژێمی زایۆنی بۆسەر ئەو نەخۆشخانە وتی: خەسار و زیانی زۆر لەو نەخۆشخانە کەوتووەو دۆخی نەخۆشانی نەخۆشخانەکە زۆر شپرزەو قەیرانییە. محەممەد ئەبووسەلمیە جەختیشی کرد: لەکاتی دەسپێبوونی شەڕ هەتا ئێستا تەنیا سەتا ١٠ی پێداویستییە پزشکییەکان هاتووەتە کەرتی غەززە بۆیە، رۆژانە ژمارێک لە نەخۆشان لەبەر پێشگرتنی داگیرکەران بە هاتنی دەواو دەرمان، گیانیان لەدەست دەدەن.
ناوبراو وێڕای وشدارییدان لەمەڕ چوونەسەری ئاستی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکان لە غەززە، ڕایگەیاند؛ ٣٥٠ هەزار نەخۆش، پێویستیان بە دەرمان هەیە بۆ چارەسەریی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و رژێمی زایۆنی پێش بەهاتنی ئەو جۆرە دەواو دەرمانانە دەگرێ و زیاتر لە هەزار نەخۆش هەتا ئێستا لەبەر گەمارۆ و داخرانی تێپەڕگەکان لەلایەن ئەو رژێمە، گیانیان لەدەست داوە.