داننانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی گەیاندنی یارمەتییەیەکان بە غەززە
سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە هەوڵەکانیان لەپێناو زیادکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بەردەوام ڕووبەڕووبووی ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە.
فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: پرۆسەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بەردەوام بەرەوڕووی لەمپەر و ئاستەنگ دەبێتەوە و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناچارن پێشوەختە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی بکەن بۆ هەر هەنگاوێک کە هەڵیدەگرن. فەرحان حەق وتیشی: نووسینگەی هەواهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) ڕایگەیاندووە کە سنووردارکردنی چالاکییەکانی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، لەوانەش بەردەوامی قەدەغەکردنی هەندێک لە هاوبەشە سەرەکییەکانی یارمەتیدەر و سنوورداربوونی ژمارەی دەروازە سنوورییەکان و ڕێگاکان، هەموو لەو هۆکارانەی دێنە ئەژمار کە ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی هاوکارییەکان بە خەڵکی غەززە.