تشرینی دووه‌م 20, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانی منداڵان لە ژێر سایەی ئازار و ماتەمینیدا؛ ٢٠ هەزار منداڵی شەهید بەڵگەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستین

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی جەنایەتەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایونی شەهید بوون.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)  بە دەر کردنی بەیاننامەیک  بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان  بە وتنی ئەوەی کە منداڵانی فەلەستینی لە ماوەی حەوت دەیەی ڕابردوودا قوربانیی تیرۆریزمی ڕێکخراوی ڕژێمی زایۆنیستی بوون  خوازیاری دادگایی کردنی سەرانی  داگیرکەر و پاراستنی مافی منداڵان بوون. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا، منداڵانی فەلەستینی لە ماوەی حەوت دەیەی ڕابردوودا بوونەتە قوربانیی تیرۆریزمی ڕێکخراوەی دوژمنی زایۆنی و ئێمە داوای  دادگاییکردنی ڕێبەرانی ڕژیمی زایونی  و پاراستنی منداڵانی فەلەستینی و دابینکردنی مافە ڕەواکانیان دەکەین، هاوشێوەی منداڵانی وڵاتانی دیکەی جیهان.  حەماس  وتیشی : نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٠ی  نوامبر ،  ڕێز دەگرێ  لە ڕۆژی جیهانی منداڵان، لە کاتێکدا منداڵانی فەلەستینی لە ئاکامی  تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر، کە بناغەکانی ژیانی ئەوانی  لەناوبردووە، لەوانە خۆراک، دەرمان، ئاوی پاک، تەندروستی، پەروەردە و  دەروونی،  لە ناو بردووە  و ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بەها مرۆییەکان و  لە بەرچاو نەگرتنی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمساڵ ئەم ڕۆژە لە کاتێکدا  دێت کە شەڕی جینۆساید و برسێتی لە کەرتی غەززە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار منداڵی کوشتووە، هەزاران منداڵ لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێنن، زیاتر لە 30 هەزار منداڵ دایک یا باوکیان لەدەستداوە، هەزاران منداڵی بریندار و نەخۆش پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە لە دەرەوەی ناوچەکە. حەماس جەختی لەوە کردەوە: لە  لێواری ڕۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨، ئازاری منداڵان هەروا  بەردەوامە بەهۆی کوشتنی بە ئەنقەست، پاکتاوکردنی نەتەوەیی، ڕووخاندنی ماڵەکان، داخستنی ڕێگا و قوتابخانەکان، هەوڵی ئاوارەبوون، بێبەشکردن له خوێندن، بە ئامانجگرتنی   شوناس و ناسنامەی فەلەستینی و پەرەپێدانی  دڕندەکاری لە کۆمەڵگادا، هەروەها ژمارەی منداڵانی شەهید لە  لێواری  ڕۆژئاوا  لە  دوو ساڵی ڕابردوو ٣٠٠ منداڵی تێپەڕاندووە. کۆمیساریای گشتیی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین  ئانڕوا  وێڕای هۆشداریدان لە بارەی دۆخی نالەباری دانیشتوانی غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی نەخۆشی و ئاوارەبوون و کەمی ئیمکانات دەبنەوە و ئەو یارمەتییانەی کە نێردراوە  بە ڕادەی  پێویست  نییە. 

سەرپەیڤ