تشرینی دووه‌م 26, 2025 18:42 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە

لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی دە شەهید گوێزراوەتەوە نەخۆشخانەکانی غەززە. دوو کەس لەئاکامی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی شەهید و تەرمی هەشت شەهیدی دیکەش لەژێر داروپەردوو، هێنراوەتە دەر.

لەئاکامی پەلاماری درۆنیی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچەی "قیزان ڕەشوان" لە باشووری شاری خان یونس و رۆژهەڵاتی ئوردوگای ئەلمەغازی لە ناوەندی کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی شەهید بوون. سەرایا قودسیش ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لەچەند میحوەرەوە لەگەڵ هێزەکانی رژێمی زایۆنی ڕووی داو ڕێگای چوونی چەکئامێرەکانیان لەلایەن هێزەکانی سەرایا قودسەوە بەئامانج گیراوە. هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی هەروەها هەشت کەس بۆ نموونە دیلە ئازادکراوەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوایی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە قۆڵبەست کردووە. ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە شەست و نۆ هەزار و ٧٨٥ کەس.

سەرپەیڤ