تشرینی دووه‌م 26, 2025 17:30 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی سی و سێ هەزار ژن و کچی فەلەستینی لەئاکامی دەسدرێژکارییەکانی رژێمی زایۆنیستی

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بە بۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ڕایگەیاند: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سی و سێ هەزار کچ و ژنی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و لێواری رۆژاوایی، شەهید بوون.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە رژێمی زایۆنی "قورسترین شێوازی هەڵاواردن و ئازار و ئەزیەت" دژی ژنانی فەلەستینی ئەنجام دەدا، وتی: رژێمی داگیرکەر، تاوانی سیستماتیک دژی ژنانی فەلەستینی ئەنجام دەدا کە بریتییە لە؛ ژینۆساید، لەسێدارەدانی سەحرایی، قۆڵبەست کردنی سەرەڕۆیانە بۆ نموونە، قۆڵبەستکردنی ئیداری، ئەشکەنجەو ئازاردانی جنسی، وێرانکردنی ماڵ و خانووبەرەکان، داگیرکردنی زەویی و مڵک، کردەی ترۆریستیی شارۆچکەنشینان دژی ئەوان و برسیی ڕاگرتن و ترساندن.

سەرپەیڤ