کانونی یه‌که‌م 03, 2025 08:07 Asia/Tehran

ناوەندی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانروا) وێرای ئاماژە بە کەمیی بەرچاوی سەرچاوە دراڤییەکان و بەرتەسکییە بەرفراوانەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ تاوپێدانی برسێتی، وەستاندنی راژەکارییە سەرەکی و گرینگەکان و هەروەها هەڕەشە لە گوزەرانی بەملوێنان ئاوارەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە وشداریی دا.

ئانروا ڕایگەیاند کە سیاسەتی برسی ڕاگرتنی لەئەنقەست لە کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو کەمیی بەرچاوی سەرچاوە دراڤییەکان، قەیرانی مرۆیی لەو ناوچەی گەیاندووەتە قۆناخێکی بێ وێنە. "عەدنان ئەبوو حەسەنە" ڕاوێژکاری میدیایی ئانرۆا پێی داگرت: بەملوێنان ئاوارەی فەلەستینی لە غەززە، لێواری رۆژاوا، جگە لە خۆراک، لەبواری پەروەردە، تەندروستی و دابینی دراڤیش بەرەوڕووی خەسار و زیانی جیددین. بەقسەی ئەبوو حەسەنە، زەخت وگوشار و بەرتەسکییە دانراوەکانی رژێمی زایۆنی دژی چالاکییەکانی ئانرۆا، ئەو ڕێکخراوەی خستووەتە سەروبەندی لێکهەڵوەشان. ئەو وشدارییانە لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە رژێمی زایۆنیستی سەرباری ڕاگەیێندرانی ئاگربەس، هەروا درێژە دەدا بە پەلامارەکانی بۆسەر غەززە. سەرەڕای ڕاگەیێندرانی فەرمیی ئاگربڕ لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو، درێژەی بەرتەسکی و بەربەست دانان و پەلامارەکان، پێشاندەری ئەوەن کە تەلاویڤ پێبەند نیە بە بەڵێنیەکانی و قەیرانی مرۆیی لە غەززە هەروا ڕوو لە تەشەناکردنە.

سەرپەیڤ