کانونی یه‌که‌م 05, 2025 18:29 Asia/Tehran
  • تەشەنای قەیرانی مرۆیی لە غەززە

شارەوانیی غەززە وشداریی دا؛ لەبەر تەواو بوونی پاشەکەوتی سووتەمەنی و لەکارکەوتنی ئۆتۆمبیلەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، ڕاژەکاریی کۆکردنەوەو گواستنەوەی پاشماوەو پاشەڕۆ، بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکا.

شارەوانیی غەززە وشداریی دا، ئەو هەلومەرجە دەتوانێ شەپۆلێکی شوێنهاتی مەترسیداری تەندروستی و ژینگەیی لێ بکەوێتەوە؛ بۆ نموونە بەستێن خۆشبوون بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەو درمییەکان، چوونەسەری ڕێژەی جڕ و جانوەرەکان و ئەو مێروو و مێشوولانەی نەخۆشی دەگوێزنەوە. لەو بەیاننامەدا هاتووە؛ ئەو هەڕەشانە، گیانی دانیشتووان، بەتایبەت منداڵان، بەساڵاچووان و کەسانێک کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە یان سیستەمی تەندروستیان لاوازە، بەرەوڕووی مەترسیی جیددی دەکاتەوە. شارەوانیی غەززە داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوە فریاگوزاریی و مرۆییەکان کرد، خێرا بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی پێویستی ترۆمبیلەکانی کۆکردنەوەی زبڵ لە غەززە، هەوڵ بدەن.

سەرپەیڤ