کانونی یه‌که‌م 14, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٣ کەس

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە هەڵکشاوە بۆ ٧٠ هەزار و ٦٦٣ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگەیاند کە گەنجێکی فەلەستینی لە شاری ئەلخەلیل ڕاستەوخۆ کەوتۆتە بەر دەسڕێژی گوللەی سەربازانی زایۆنی و شەهید بووە، و سەربازانی سوپای داگیرکەریش دەستیان بەسەر تەرمەکەیدا گرتووە و بردوویانە لەگەڵ خۆیان. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٩ شەهیدیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. هەر لەم ماوەیەدا ٤٥ کەسیش بریندار بوون. هەروەها سەخر ئەحمەد خەلیل، زیندانیی فەلەستینی تەمەن ٢٦ ساڵ، ئەمڕۆ لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوو.  ڕژێمی زایۆنیش بە بەزاندنی سنووری ئاسمانی لوبنان ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە باشووری ئەم وڵاتەی کردە ئامانج و  کەسێکی شەهید کرد. ڕژێمی زایۆنی به پێشێلکردنی ئاگربەس تا ئێستا چەندین جار بە درۆن پەلاماری باشووری لوبنانی داوە.

سەرپەیڤ