کانونی یه‌که‌م 17, 2025 17:19 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە

ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە، لەکاتی دامەزرانی ئاگربڕەوە تائێستا، رژێمی زایۆنی بە پێشێلکردنی ئەو ڕێککەوتنە، سێسەت و نەوەد و سێ کەسی لە ئەنجامی پەلامار و دەسدرێژییەکانی شەهید کردووە.

ئەو ناوەندە، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لەئاکامی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی حەفتا هەزار و شەشسەت و شەست و هەشت کەس و ژماری بریندارانیشی سەت و حەفتاو یەک هەزار و سەت و پەنجاو یەک کەس ڕاگەیاندووە. سەرچاوە فەلەستینیەکان هەروەها باسی پەلاماری بەرفراوانی چەکدارانی زایۆنیان کرد بۆسەر باکووری لێواری رۆژاوا و قۆڵبەست کرانی ژمارێکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو ناوچەو ڕایانگەیاند، گەنجێکی تەمەن نۆزدە ساڵانی فەلەستینی لە ئاوایی "توقوع" لە بەیت لەحم بەزەبری گولـلەی شارۆچەنشینانی زایۆنی شەهید بوو. هەروەها چەکدارانی زایۆنی و شارۆچکەنشینان هێرشیان کردەسەر شارۆچکەی عەرابە لە باشووری جنین و شارۆچکەی عەناتا لە باکووری قودسی داگیرکراو و چەند ئۆتۆمبیلی فەلەستینیەکانیان سووتاند.

سەرپەیڤ