کانونی یه‌که‌م 20, 2025 17:27 Asia/Tehran
  • 10 شەهید و بریندار لە پەلاماری زایۆنییەكان بۆ سەر قۆتابخانەی شۆێنی جێگیر بوونی ئاوارەكان لە غەززە

سەرچاوە فەلەستینیەكان ڕایانگەیاند بەدوای پەلاماری توپخانەیی ڕژێمی زایۆنیتی بۆ سەر قوتابخانەیك لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە كە شوێنی جێگیر بوونی ئاوارەكان و هاوكات میوانداری ڕێ و ڕەسمێكی شایی بوو لانیكەم 6كەس شەهید و 4 كەسیش بریندار بوون .

شایەتحاڵان وتیان هێزەكانی داگیركەری زایۆنی شەوی ڕابردوو بە گولەباران كردنی قۆتابخانەیك لە گەڕەكی تفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بووە هۆی شەهید بوونی 6 فەلەستینی بۆ وێنە ژنێك و بریندار بوونی 4 كەسی دیكە كە حاڵی دوو كەسیان نالەبار ڕاگەیندراوە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە كاردانەوە بەو پەلامارە ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنی بە درێژەی كردنە ئامانجی بەئەنقەستی هاووڵاتیان لە كەرتی غەززە لەماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە ڕاگەیندرانی ئاگربڕ بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە چوارسەد فەلەستینی و ئەو كارە لە سای بێ دەنگەلێكردن و ناتوانی كۆمەڵگای جیهانی  بەردەوامە ژوماری قوربانیانی جەنایەتەكانی ڕژێمی زایونی لە 7 ئوكتوبری 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە  حەفتا هەزار و  669 شەهید .

سەرپەیڤ