خێوەتی ئاوارەکان لە غەززە چیدی بەرگەی سەرماو باران ناگرێ
کانونی یهکهم 29, 2025 18:19 Asia/Tehran
وتەبێژی فریاگوزاری غەززە وتی : خێوەتەکان لە کەرتی غەززە بە تەواوی بێ کەڵک بوونە و بەرگەی سەرما و باران ناگرن .
مەحمود بەسەل، وتەبێژی فریاگوزاری غەززە ڕایگەیاند: خێوەتەکان لە کەرتی غەززە بەتەواوی بێ کەڵک بوون و بەشێوەی پێویست بەرگەی سەرما و باران ناگرن و لەم بارودۆخە سەختەی ئێستادا ئیتر وەک چارەسەرێکی مرۆیی جێی متمانە نین. ناوبراو خوازیاری دەستپێکردنی خێرای پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی هێمن بوو لە پێناو پاراستنی کەرامەتی مرۆیی فەلەستینییەکان و پاراستنی گیانی فەلەستینییەکان. لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و بریندارەکانیش ژومارەیان گەیشتووەتە ١٧١ هەزار و ٢٢٢ کەس .