ساڵی ٢٠٢٥؛ خوێناویترین ساڵ بۆ فەلەستینییەکان
فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا لە کاتێکدا ساڵی تازەیان دەست پێکرد کە ساڵی ٢٠٢٥ـیان وەک خوێناویترین ساڵی مێژووی خۆیان وەپشت سەرنا.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، جگە لە بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژی لە غەززە، هێزە داگیرکەرەکان سێ ئۆردوگایان لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا خاپوور کرد و چل هەزار شاروومەندی مەدەنییان ئاوارە کرد. ڕۆژانە هێرش دەکرایە سەر شار و گوندەکان و ژێرخانەکانی ئەم کەرتە وێران دەکرا.
عومەر عەساف چالاکوانی فەلەستینی: داگیرکەران لە ساڵی ٢٠٢٥ لەسەر پێنج میحوەر چوونە پێشەوە. غەززە، بەرفراوانکردنی شارۆچکەسازی لە کەرتی ڕۆژاوا و دەستبەسەرداگرتنی ناوچە جۆراوجۆرەکان، سوکایەتیکردن و وێرانکردنی شوێنە پیرۆزەکان، ئازاردانی زیندانییەکان، لەگەڵ یاسای ڕەگەزپەرستانەی ناوخۆیانەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩ هەزار فەلەستینی دەستگیرکراون کە ٤٠٠ کەسیان منداڵ و ٥٠کەسیش ژن. هەروەها ٣١ زیندانیی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنییەکاندا لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید بوونە.
عەسام بەکر، چالاکی سیاسی: من پێموایە ئەمساڵ ڕژێمی زایۆنی جگە لە بەردەوامیی کوشتن و ئێعدامەکانی ڕۆژانە، داخستنی دەروازەکان و شارۆچکەسازی و پێشێلکردنی کەرامەتی فەلەستینییەکان، هەوڵی زۆریشی داوە بۆ کاریگەریدانانە سەر ئاستی وشیار و بەسیرەتی فەلەستینییەکان.
ساڵی ٢٠٢٥ کارەساتبارترین ساڵی مێژووی بزووتنەوەی زیندانیانی فەلەستینی بوو. ئەوەی لە کەرتی ڕۆژاوا ڕوودەدات، کوشتنی بەکۆمەڵی گەلی فەلەستینە و لەناوبردنی سەرەتاییترین ژێرخان و پێداویستییە گرنگەکانی ژیانیان، وەک ئەوەی لە کەرتی غەززە ڕوویدا. کوشتن، ئاوارە کردن و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زاری فەلەستینییەکان ئەو سیاسەتەی زایۆنییەکان بوو کە لەم ساڵەی دەربازبووهەوڵیان بۆ جێبەجێ کردنی دا.