کانونی دوھەم 01, 2026 19:01 Asia/Tehran
  • وشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لێپتۆسپیرۆز لە نێو ئاوارەکانی غەززەدا

سەرچاوەیەکی تەندرووستی و دەرمانی غەززە وشداری دا لەحاند بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی یەکجار پڕمەترسیی "لێپتۆسپیرۆز" لە نێو ئاوارە فەلەستینییەکانی ئەم کەرتەدا لەبەر نەبوونی ئیمکانات و دەرمان و کەرەستەی پزیشکیی پێویست.

بەسام زەقوت، بەڕێوەبەری بەشی فریاگوزاری لە غەززە، وشداریدا لەحاند سەرهەڵدانی نەخۆشی "لێپتۆسپیرۆز" لەنێو ئاوارە فەلەستینییەکاندا، بەهۆی تێکچوونی بە تەواویی سیستەمی تەندروستی و ژینگەی ناتەندرووستی نێو کەمپەکان. زەقوت ڕاشیگەیاند: "ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی ئاوی پیسەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە ، ئاوێک کە بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی باران لەگەڵ ئاوەڕۆ و زۆربوونی ژماری مشک و مار و مێروو تەواو پڕمەترسی بووە و منداڵان و بەساڵاچووانیش مەترسی زیاتریان لەسەرە. زەقوت ئاماژەی بەوەشدا کە نەبوونی ئامرازەکانی دەرخستن وناسینەوەی پێشوەختە، دۆخەکە خراپتریش دەکات".

سەرپەیڤ