شەڕی هەمەلایەنەی داگیرکەران دژی ئاوارە فەلەستینیەكان/ دەعبای سەرما منداڵان هەڵدەلوشێ
سەرۆكی ڕێكخراوی نێوندەوڵەتیی بەرگری لە مافەكانی گەلی فەلەستین وتی : ڕێگری کردنی داگیرکاران لە گەیشتنی خێوەت و كانكس بە کەرتی غەززە تاوانێکی هەمەلایەنەیە کە بە ئامانجی جێبەجێکردنی سیاسەتی جینۆساید و ئاوارەکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی فەلەستینییە.
سەلاح عەبدولعاتی وتی: با و زلان سەدان خێوەتی لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە هەڵکەندووە و هەزاران خێزانی بێ ماڵ و حاڵ كردووە و سەرمای توندیش لە سەرەتای وەرزی زستانەوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم هەشت منداڵ.
ناوبراو جەختیشی کرد: بەهۆی لێکەوتە وێرانکەرەکانی شەڕی کەرتی غەززە زستانیش بووەتە هۆكارێکی تری ئازار و كارەساتی مرۆیی . هاوكات "یامن ئەبو سولەیمان" بەڕێوە بەری بەرگریی شارستانی پارێزگای خان یونس لە باشووری غەززە ڕایگەیاند كە ئەو پارێزگایە بە هۆی باهۆزەوە دۆخێكی دژواری تێپەڕاندووە . با و زلان و هەڵچوونی ئاوی دەریا بووەتە هۆی ئەوەی ئوردووگاكان ژێر ئاو بکەون و خەسار بدرێت لە هەزارن خێوەت كە پەناگای بنەماڵەكان بوون . وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە كەرتی غەززە لە ڕاپۆڕتێكدا باسی هەڵکشانی ژماری شەهیدانی ئەم ناوچەیە بۆ ٧١ هەزار و ٤٤١ كەس كرد .