هۆشداریدان لە حاند گیان لەدەستدانی زارۆكانی فەلەستینی لە كەرتی غەززە
سەرۆکی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ناسر وشداری دا؛ لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ژۆمارێكی زۆرتر لە زارۆكانی فەلەستینی گیانی خۆیان لە دەس دەدەن .
ئەحمەد ئەلفەرا سەرۆکی بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەی ناسر هۆشداریدا لەوەی بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بەردەوامیی ئاوارەبوونی دانیشتوانی کەرتی غەززە، ژومارێکی زۆرتری منداڵان لە کەرتی غەززە گیان لەدەستدەدەن .
ئەحمەد ئەلفەرا هەروەها وتی : منداڵان لە كەرتی غەززە لە دۆخێكی نامرۆیی و مەترسیدار بەسەر دەبەن و ئامێر و کەلوپەلی گەرمكەرەوەی پێویست لەو ناوچەدا بوونی نییە و ڕۆژانی داهاتوو دۆخەكە نالەبارتر دەبێت.
لە لایەكی دیكەوە ڕاپۆڕتەكان باس لەوەدەکەن كە داگیركەرانی زایۆنی پەلامارەكانیان دژی كەرتی غەززە درێژە پێ دەدەن بە جۆرێ كە چەکدارانی داگیركەر و شارۆچكە نشینان ئەمڕۆ پەلاماریان كردە سەر شاری نابلۆس لە باكووری ئەو ناوچەیە .
مانگی سووری فەلەستینیش ڕایگەیاندووە كە لە پەلاماری شارۆچكە نشینانی زایۆنی بۆ سەر شارۆچكەی عورەیف لە نابلوس دوو فەلەستینی بریندار بوونە.
شارۆچكە نشینانی زایۆنی زیاتر لە دە تڕۆمبیلی قورس و سوارییان لەو شارۆچكە ئاگر داوە . ڕژێمی زایونیش ڕۆژی ڕابردوو پەلاماری كردە سەر بنكەی ئانڕوا و دەستی كرد بە كاول كردنی بینا و كەرەستەكانی ئەو دامەزراوەیە .
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ لە لوبنان باسی درێژەی پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە لایەن زایۆنیستەکان و پەلاماری نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئەو ڕژێمەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی زەهرانی لە باشووری لوبنانیان كرد . بە پێی ڕاگەینردانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لەو پەلامارەدا هاووڵاتییەکی لوبنانی شەهید كراوە .