ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧١ هەزار و ٦٦٧ کەس
کانونی دوھەم 28, 2026 17:46 Asia/Tehran
لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی پێنج شەهید گوێزراوەتەوە نەخۆشخانە . لەو ماوەدا، شەش کەسیش بریندار بوون.
لەئاکامی تەقەو دەسڕێژی هێزە داگیرکەرەکان لە شاری تولکەرم لە باکوری لێواری رۆژاوا، دوو گەنجی فەلەستینی برینداربوون کە یەکێک لەوان بەدەست هێزە زایۆنییەکان قۆڵبەست کراوە. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧١ هەزار و ٣٤٣ کەس. هێشتا هەزاران کەسی دیکەش لە کەرتی غەززە بێ سەروشوێن و لەژێرداروپەردوودان.