بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
لە درێژەی هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ٣١ کەس شەهید بوون.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لەنێو کوژراوەکاندا جگە لە بریندار و بێسەروشوێنەکان، چوار دەستگیرکراو و سێ ئەفسەری پۆلیسی ژن بەدی دەکرێن. ڕژێمی زایۆنی لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربڕەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەردەوام بووە لە هێرشی ئاسمانی، تۆپخانەیی و ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی کەرتی غەززە ڕایگەیاند: ٢٢ هەزار نەخۆش و برینداری ئەم کەرتە پێویستیان بە خزمەتگوزاری پزیشکی هەیە لە دەرەوەی کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش ڕایگەیاند: لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی عەبا لە باشووری لوبنان، کەسێک شەهید بووە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
لەو کاتەوەی ئاگربڕی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ـەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم ڕژێمە بەردەوام بووە لە پێشێلکردنیدا.
شایانی باسە لە چەند مانگی ڕابردوودا دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان گەلێک زیاتر بووە.