حەماس: سنووردارکردنی هاتنی یارمەتییەکان بۆ غەززە ئێستایش بەردەوامە
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە سەرەڕای پێنانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی غەززە دەنێو قۆناخی دووەم، ڕژێمی زایۆنی ئێستایش بەردەوامە لە بەرتەسک کردنی بەربڵاوی هاتنە ناوەوەی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە. .
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: دوژمنی تاوانکاری زایۆنی بەردەوامە لە سنووردارکردنی بەرچاوی هاتنی یارمەتییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە و سەرەڕای ڕاگەیاندنی لایەنە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بەوەی کە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕی دژی غەززە چووەتە قۆناغی دووهەمەوە، تا ئێستا هیچ باشتربوونێک لە پرۆسەی هاتنە ناوەوەی یارمەتییەکان بەدی نەکراوە
غازی حەمەد، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی حەماسیش دەڵێ: دەروازەی ڕەفەح هێشتا لەژێر گەمارۆی ڕژێمی زایۆنیدایە و ڕژیم وەک ئامرازێک بۆ وەبن گوشارنانی فەلەستینییەکان بەکاری دەهێنێت. ئەم ئەندامە باڵایەی بزووتنەوەی حەماس وتیشی: سەرەڕای ڕێککەوتن لەسەر ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی نەخۆشان و موسافیران و هاتنە ناوەوەی بێ بەربەستی یارمەتییەکان، زایۆنییەکان ئیستایش بەردەوامن لە کەڵکوەرگرتن لە دەروازەکان وەک ئامرازێک بۆ گوشاری سیاسی و مرۆیی..
ڕاپۆرتەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە پێداگری لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی لە خاکی فەلەستیندا، ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنی مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی هیچ کەسێک بۆ خاکی فەلەستین بکات. فرانچێسکا ئەلبانیز بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە مرۆڤ نابێت ملکەچی فەرمانەکانی ڕژێمێکی داگیرکاری نایاسایی بێت، وتیشی کە دەبێ ڕێز لە حوکمی دادگای نێودەوڵەتیی داد بگیردرێت و ڕژێمی زایۆنی ناچار بکرێت کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لە سەر خاکی فەلەستین بهێنێت.
کریستوفر لاکەر، سکرتێری گشتیی پزشکانی بێسنوور، لە کاردانەوە بە بڕیاری دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنی لەسەر ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە کەرتی غەززە، وتی: ئەمڕۆ لە قۆناغێکداین کە خەڵکی فەلەستین زیاتر لە هەر کاتی دیکە پێویستیان بە یارمەتییە مرۆییەکانە و ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی ئێمە دواهاتی کارەساتباری بۆ کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا دەبێت.