بەردەوامیی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
شوبات 03, 2026 18:36 Asia/Tehran
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ شەهید و ١٥ بریندار لە ئەنجامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی گوازراونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی جینۆساید دژی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە، کۆی گشتی شەهیدان گەیشتووەتە ٧١ هەزار و ٨٠٣ کەس و ژماری بریندارەکانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧١ هەزار و ٥٧٠ کەس.