هۆشداری وەزارەتی تەندروستی غەززە لە داڕمانی بە تەواوەتی سیستەمی تەندروستی
شوبات 11, 2026 19:02 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری بەشی دەرمانساز كردنی وەزارەتی تەندروستی غەززە هۆشداریی دا لە باروودۆخی نالەباری کەرتی تەندروستی و دەرمان لە كەرتی غەززە .
دوكتور عەلا حەلەس گوتیشی: قەیرانی تەندروستی تەنها بەرتەسك بە تاقیگەکان نییە ، بەڵکو پێداویستی پزیشکی و پاشكەوتی دەرمانی بە توندی كەم بووەتەوە .
. ئاڵا حەلەس وتیشی: سەرەڕای داواکاریی چەندین جارە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، قەبارەی کەلوپەل و دەرمانی هاوردە زۆر کەمە وبە هیچ لەونێك پێداویستییە ڕاستەقینە و بەرفراوانە مەیدانییەكان دابین ناکات. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتاودوو هەزار و چل و پێنج كەس و بریندارانیش گەیشتووەتە سەت و حەفتاو یەك هەزار و شەشسەت و هەشتاو شەش كەس .