تازەترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i445630-تازەترین_ئاماری_شەهیدان_و_بریندارانی_پەلامارەکانی_رژێمی_زایۆنیستی_بۆسەر_غەززە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی شەش شەهید و سی و حەوت بریندار گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچە.
(last modified 2026-07-25T14:53:11+00:00 )
ته‌مووز 25, 2026 18:05 Asia/Tehran
  • تازەترین ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی شەش شەهید و سی و حەوت بریندار گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچە.

لەکۆی شەهیدان، چوار کەس ئەم بەینەو دوو کەسیش بەهۆی قووڵبوونی برینەکانیان شەهید بوونە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماژەی بەوە کرد کە لەکاتی دامەزرانی ئاگربەس لە یازدەی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا، هەزار و سەت و نەوەدو یەک فەلەستینی شەهیدو سێ هەزار و ٨٥٣ کەس بریندار بوون. هەروەها تەرمی هەشت سەد و سێ شەهید لە ژێر دارووپەردوو هێنراوەتە دەر.

بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە، لە دەسپێکی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣شەوە، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە بۆ حەفتاو سێ هەزار و ٣١٧ کەس و ژوماری برینداران بۆ سەد و حەفتاو سێ هەزار و نۆسەدو شەست و یەک کەس زیادی کردووە.