راژەکاریی پزیشکی و تەندروستیی غەززە لە سەروبەندی راگیرانی بەتەواوەتیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446044-راژەکاریی_پزیشکی_و_تەندروستیی_غەززە_لە_سەروبەندی_راگیرانی_بەتەواوەتیدا
بەرپرسی فریاگوزارییە پزشکییەکان لە غەززە، وشداریی دا؛ ئەگەر کەمیی رۆنی پێویستی ژەنەراتۆرەکانی کارەبا درێژەی بێ، راژەکاریی پزیشکی و تەندروستی لە ناوەندەکانی فریاکەوتن و نەخۆشخانەکان لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕادەگیردرێ.
(last modified 2026-08-16T14:39:27+00:00 )
ئاب 16, 2026 18:05 Asia/Tehran
  • راژەکاریی پزیشکی و تەندروستیی غەززە لە سەروبەندی راگیرانی بەتەواوەتیدا

بەرپرسی فریاگوزارییە پزشکییەکان لە غەززە، وشداریی دا؛ ئەگەر کەمیی رۆنی پێویستی ژەنەراتۆرەکانی کارەبا درێژەی بێ، راژەکاریی پزیشکی و تەندروستی لە ناوەندەکانی فریاکەوتن و نەخۆشخانەکان لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕادەگیردرێ.

دکتور محەممەد ئەبووعەفش، بەرپرسی فریاگوزارییە پزیشکییەکان لە غەززە، وشداریی دا؛ لەکارکەوتنی ژەنەراتۆری سەرەکیی ناوەندی گەورەی ڕەماڵ لە شاری غەززە، هەزاران هاووڵاتی لە وەرگرتنی ڕاژەکاریی و خزمەتی پزیشکیی پێویست بێ بەش دەکا. ئەو راژەکارییانە، پێوشوێن گرتنی دۆخی سەلامەتی منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان، ئاگاداریی لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نەخۆشانی تووشبوو بە تالاسمی لەخۆ دەگرێ. داگیرکەران پێش دەگرن بە هاتنی سەرچاوە و دەواو دەرمانی پاشەکەوت کراو و هەروەها خۆدەبوێرن لە هاواهەنگی کردن بۆ گواستنەوەیان بۆ ناوەندە نەخۆشخانەیی و پزشکییە سەحراییەکانیش. نووسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە، توندوتیژیی لە کەناری رۆژاوا خەریکە تەشەنا دەکاو فەلەستینیەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو دەکوژرێن یان کۆچیان پێ دەکرێ. شارۆچکەنشینان لە ساڵی٢٠٢٥ سێ هەزار جار پەلاماری کەناری رۆژاوایان داوە کە بریندار و خەساری دراڤیی زۆری لێکەوتووەتەوە. ناوەندی یەخسیرانی فەلەستینیش ڕایگەیاندووە، چەکدارانی داگیرکەری زایۆنی لەو شار و گوندانەی هاوکات دەکەونە بەر پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست، سیاسەتی سزادانی بەکۆمەڵ دژی دانیشتووانی فەلەستینی پەیڕەو دەکەن بەلەونێک کە ئەمڕۆ لانیکەم دە فەلەستینیان لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری رۆژاوا قۆڵبەست کردووە.