حەماس، پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕۆکەخانەی سووریای شەرمەزار کرد
ئاب 18, 2026 19:11 Asia/Tehran
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)، هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕگەی "ئەبوو زهور" لە گردووپەڕی ئیدلەبی سووریای بەتوندی ئیدانە کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەشت جار فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبوو زهور لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی ئیدلەبیان بۆردومان کرد. ئەو پەلامارە، زیانی بە ژێرخانەکانی فڕۆکەخانەکە گەیاندو هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە. بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس وێڕای شەرمەزارکردن، ئەو هێرشەی بە کردەیەکی جەنایەتکارانەو نموونەی "تیرۆریزمی ڕێکخراوی دەوڵەتی" لەقەڵەم دا.
سەرپەیڤ